image

پەیامی کورد     ...    سەفەری ڕانەگەێندراوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات .

ئێسحاق هێرتزووگ " سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە سەر داوای فەرمی " موحەمەد بن زائێد " وەلیعەهدی ئەبووزەبی " لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی ئیمارات دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری عەرەبی ٢١ پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە یەکەمین سەفەری فەرمی سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ووڵاتی ئیمارات هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت .

هێرتزووگ ڕایگەیاند : " ئەم سەفەر گرینگە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئیسرائیل و ئیمارات بۆ داڕشتنی پێگەی داهاتوویەکی نوێی هاوبەش بە شێوەی جیددی هاوکاری دەکەن " .

کان ڕاپۆرتی داوە کە بڕیار وایە هێرتزووگ لە جەرەیانی ئەم سەفەرەدا کە کاتەکەی نادیارە ، دانیشتن گەلێکی لەگەڵ وەلیعەهدی ئەبووزەبی ، " موحەمەد بن ڕاشد " حاکمی دوبەی " عەبدۆڵلا بن زائێد " وەزیری کاروباری دەرەوە و نوێنەرانی یەهوودی لە ئیمارات بەڕێوە ببات .

ئیمارات ڕاگەێندراوی فەرمی دەربارەی ئەم سەفەرەی هێرتزووگ بڵاو نەکردووەتەوە .

ئیسرائیل و ئیمارات لە سێپتەمبەری ٢٠٢٠ ەوە ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە واشینتۆن بە چاودێری دۆناڵد ترامپ واژوو کرد ، کارێک کە تووڕەیی خەڵک و فەلەستین ی بەدوای خۆیدا هێنا