image

پەیامی کورد     ...     ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی : ئێران تا مانگێکی دیکە دەستی بە سووتەمەنی پێویست بۆ چەکی ئەتۆمی ڕادەگات.

لێکۆڵێنەوە نوێیەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی پیشان دەدات کە بە سەرنجدان بە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە ڕێژیمی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا بەرهەمی هێناوە، ئێران دەتوانێت هەتا مانگێکی دیکە دەستی بە ڕێژەیەکی زۆر لە سووتەمەنی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ڕابگات.

دامەزراوەی زانست و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی پاش تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ئاژانسی وەزەی ناوەکی بەو ئاکامە گەیشتووە کە پاش ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵێکی چڕدا یۆرانیۆمی بە خەستیی ٦٠ ٪ پیتاندووەتەوە، ئێران لە دۆخێک کەوتووە کە بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی کڵاوەیەکی ناوەکی، مانگێکی کات پێویستە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت سووتەمەنی پێویست بۆ چەکی ناوەکی لە کەمتر لە سێ مانگ و بۆ چەکی ئەتۆمی سێهەم لە کەمتر لە ٥ مانگ بەرهەم بێنێت.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە جگە لە دەستپێڕاگەیشتن بە سووتەمەنی پێویست، بۆ درووستکردنی کڵاوەیەکی ئەتۆمی ، کاتێکی زۆرتری پێویستە.