image


پەیامی کورد... رووسیا و چین مانۆڕی ئاسمانی هاوبه‌شيان ئه‌نجامدا

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا و هێزە ئاسمانییەکانی چین، مانۆڕێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ داوه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی چین و رووسیا لە ناوچەی زەریای ئارام مانۆڕێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

باس لەوەش کراوە، لە مانۆڕەکەدا، فڕۆکەی جەنگیی "Tu-95MS" رووسی کە تایبەتە بە هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی جەنگیی "Hun-6K" چینی هەبوون کە تایبەتن بە بۆردومان، ئەوەش هاتووە "فڕۆکەکان بەسەر دەریای ژاپۆن و دەریای چینی رۆژهەڵاتدا فڕیون".

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی "Su-30SM" و"Su-35S"ی دروستکراوی رووسیا لە میانی مانۆڕەکەدا، هاوکاری فڕۆکەکانیان کردووە و ماوەی فڕینی فڕۆکەکانیش نزیکەی هەشت کاتژمێر بووە.