image


پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیلی قەدەغە کرد

پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ پرۆژە یاسای (بە تاوان کردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل)ی پەسەند کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦/٥/٢٠٢٢، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا بە کۆی دەنگ پرۆژە یاسای (بە تاوان کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل)ی پەسەند کرد،

بەپێی ئەم یاسا نوێیەی پەرلەمانی عێراق، هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.

بەو بۆنەیەوە کەمێک پێش ئێستا (موقتەدا سەدر) لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوا لە ئەندام و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەکات، بۆ خۆشی دەربڕین بچنە سەر شەقامەکان و ئاهەنگ بگێڕن.