image

پەیامی کورد     ...   ئاگرکەوتنەوە لە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی لە کووەیت ١٠ برینداری لێدەکەوێتەوە

کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی کووەیت هەواڵی لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئەم ووڵاتە دەدات کە ژمارەیەک لەو کەسانەی لەو پاڵاوگەیەدا کاریان کردووە بریندار بوونە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیا نیشتیمانی نەوتی ووڵاتی کووەیت (KNPC)  نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە چەندین پەیامدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە توانیویەتی ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترؤل بکات کە لە یەکەی ژمارە ٣٢ی سائیل کردنی گاز لە پاڵاوگەی بەندەری " الاحمدی " ڕوویدابوو .

کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی کووەیت لە پەیامە تویتەرییەکانی خۆیدا جەختی کردەوە کە ئەم ئاگرە لە سەر جالاکییەکانی پالاوگە و هەروەها بەرهەمە هەناردەکارییەکان ، بازاڕدۆزینەوە و دەستەبەرکردنی سووتەمەنی وەزارەتخانەکانی ئاو و کارەبا ی ئەم ووڵاتە هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لە بەر ئەوەی کە یەکەی ٣٢ی سائیل کردنی گاز بۆ ئەنجامدانی چاککردنەوەکان لە ژێر کاردن کردندا دەرهاتبوو .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە ، ئاگرەکە لە یەکەی ناوبراوی پاڵاوگەی الاحمدی وەکوو گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی کووەیت لە کۆی گشتیدا ١٠ برینداری لێکەوتووەتەوە کە ٥ کەسیان تووشی سووتانی تووند بوونەتەوە و هاوکات دوو کەسی دیکەسیان تووشی سووتانی مامناوەند بوونە کە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون لە حاڵیکدا سی کەسەکەی دیکە تووسی سووتانی ئاسایی بوونە و هەر لە دەرمانخەنەکەی پالاوگەکەدا دەرمان و چارەسەری یان بۆ کراوە