image

پەیامی کورد     ...    ئێران پێشنیارێکی سەرسووڕهێنەر دەداتە ووڵاتی هێند

 پێشنیاری کۆماری ئیسلامی بۆ هیند: بەندەری جاسکمان لێ بکڕن!

میدیاکانی هیند، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی پێشنیاری کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو ووڵاتە، بە مەبەستی کڕینی بەندەری جاسک بڵاو کردۆتەوە.

عەلی چنگی باڵیۆزی حەسەن ڕۆحانی لە هێند هەفتەی ڕابردوو لە کۆنفرەنسێکدا به دیهلی‌نوێ پێشنیاری داوە جگە لە سەرمایەگوزاری لە بەندەری جاسکی ئێران، ئەو بەندەرە وەکوو کۆگای ستراتژیکی نەوت و شوێنێک بۆ درووستکردنی بۆری نەوت بەکار بێنن.

هەواڵدەری کۆماری ئیسلامی، ئیرناش ئەم هەواڵەی لە زاری باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە هێند پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند «هیند دەتوانێت کۆگای ستراتژیکی نەوتی لەم بەندەرە درووست بکات و بە درووستکردنی بۆری گواستنەوەی نەوت گاز، سەقامگیری ووزە بۆ خۆی جێبەجێ بکات.»