image

پەیامی کورد      ...   ئێران کەرەستەی درووستکراوی ئەمریکی دژی خودی ئەمریکا و کوردستان بەکار دەهێنێت

لێکۆڵینەوەکان دریانخستووە بەشێک لە پارچەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی کوردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کورستان تەقێندراونەتەوە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکاوە درووست کراون.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ ٤ دڕۆنی ئێرانیان لە کاتی تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکان خستبووە خوارەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پارچەکانی ئەو دڕۆنانە دروستکراوی کۆمپانیای "ئۆهایۆ"ی ئەمریکایە کە لە "ئیرلەندا"  لقی هەیە و پارچەکانی لەلایەن دەڵاڵانی ئێرانی یەوە دەکڕدرین و بۆ ئێران دەرنێردرێنەوە.

 ئێران بە کەرەستەکانی ئەمریکا کە لە دڕۆنەکاندا بەکار هاتوونە پەلاماری ئەمریکییەکان، کوردستان و ووڵاتانی دیکە دەدات.

کۆمپانیای "ئۆهایۆ" چەندین لقی لە ووڵاتانی "ئوورووپایی"دا هەیە و لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە دەڵاڵان ، پارچەکانی ئەو دڕۆنانەیان لە سێ ووڵاتی "مەجارستان، ئاڵمانیا و چین" کڕیوە و ڕادەستی سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردووە.