image

پەیامی کورد     ...  کرێملین  : نیازی ئۆکراین بۆ وەرگرتنەوەی کەریمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لە دژی ڕووسیایە .

کرێملین ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لە بەرزترین ئاستی کێشە و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ ئۆکراین ڕایگەیاند : نیازی کییێف بۆ وەرگرتنەوەی کەریمەی وەکوو " هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ " لەبەرچاو دەگرێت . شبە جەزیرەی کەریمە لە ساڵی ٢٠١٤ چووەوە سەر خاکی ڕووسیا .

دیمیتری پێسکۆف ، ووتەبێژی کرێملین کۆشکی سەرۆککۆماری ڕووسیا بە ئاماژەدان بە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڤلادێمیر زێلێنسکی ، سەرۆککۆماری ئۆکراین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند و ووتی : " ئێمە ئەم بابەتە لە ڕاستیدا هەڕەشەیەکی جیددی ڕاستەوخۆ لە دژی ڕووسیا دەزانین ."

زێلێنسکی ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئۆکراین ووتی کە ئازادکردنی کەریمە ئامانج و فەلسەفەی نیشتیمانی و نەتەوەییە . ئەو لە هەوڵەکانی ئۆکراین لەم راستایەدا لە بواری دیپلۆماتیک و نە دەستوەردانی سەربازی و نیزامی قسە و باسی کرد .