
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا توانی زۆرترین کورسى پەرلەمانى بەدەست بهێنێت خەریکى پێکهێنانى هاوپەیمانی یەکی نوێیە ! و لە ووتارێکى نوێیدا باسى لە پێنج خاڵ کرد کە وەک بنەما بۆ پێکهێنانى حکوومەتەکەى بەکاریان دەهێنێت!
یەکێک لەوانە هەڵوەشاندنەوە و چەککردنى میلیشیا شێعەکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى و بەتایبەت حەشدى شەعبییە!
لە ووتارەکەیدا هەروەها باسى لەوەش کرد و ووتی : پەیامی من بۆ ئەو هێز و لایەنە سیاسی یانەی کە خۆیان لە هەڵبژاردنەکان دا بە شکست خواردوو دەزانن ئەمەیە کە ئەم دۆڕانە نابێ بیانوویەک بێت بۆ کۆتایی پێهێنان و خراپ کردن و ڕووخاندنی ڕەوەندی دیمۆکراتیک لە عێراق دا ئەگەر ئێوە " حێزبە سیاسییەکان " دەتانەوێت لە تەشکیل کردنی حکوومەت دا بەشدار بن دەبێ ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەن : یەکەمیان کەسانێک کە لە نێوان ئێوەدا گومان لێکراون بە گەندەڵی دەبێ مەحکەمە بکرێن و ئەوان ڕادەستی هێزی یاسایی بێ لایەن بکەن .دووهەم ئەوەی کە حەشدى شەعبی کەسانى گەندەڵى بردووەتە نێو دەزگاى دادوەرییەوە و هۆکارە بۆ نائەمنی بۆیە نابێت بێتە ناو سیاسەتەوە و دەبێت پاکسازى بکرێتەوە!
بەمەش پێچوانەی خواست و هاوکارییەکانی پێشووی نێوان سەدر و ئێران ەو پێگەى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق دەکەوێتە مەترسییەوە، هەر بۆیە ئەگەرى تیرۆرکردن و پەکخستنى لە لایەن هێز و یا خود کەسانی ژێر پاڵپشتی ئێرانەوە زۆرە!