
پەیامی کورد... گەورەترین کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لە ئەورووپا مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند
گەورەترین کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لە ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و داوا دەکات هەر کەسێک بیەوێت لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە گەشتی ئاسمانی بکات، "سەردانی فڕۆکەخانە نەکات، ئەگەر تێکتی کۆمپانیاکەی دیکەی هێڵی ئاسمانی نەکڕیبێت".
لەمبارەیەوە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فڵای بی (Flybe) ی بەریتانی، کە بە گەورەترین کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییە لە ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرجە گەشتە ئاسمانییەکانی چوون و هاتنی کۆمپانیاکەیان بۆ بەریتانیا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش بە واتای دووبارە مایەپووچبوونی دێت بۆ جاری دووەم لە ماوەی سێ ساڵدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمپانیا بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردوە: "ئەگەر بتەوێت لەڕێگەی (Flybe) یەوە گەشت بکەیت، ئەمڕۆ یان لە داهاتوودا، تکایە سەردانی فڕۆکەخانە مەکە ئەگەر تێکتی کۆمپانیایەکی دیکەی هێڵی ئاسمانیت نەکڕیبێت یان جێگرەوەی کۆمپانیاکەمانت نەدۆزیبێتەوە. بەداخەوە فڵای بی ناتوانێت گەشتی ئاسمانی جێگرەوە بۆ سەرنشینان ڕێک بخات".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە جارێکی دیکە "ژمێریارانی مایەپووچبوونیان بانگهێشت کردووە" و بە سەرنشینیان گوتووە، "سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیاکە هەڵوەشێندراونەتەوە".