image

پەیامی کورد      ...   ڕووسیا بە نیازە فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆی - ٥٧ پەرەپێبدات .

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و سۆخۆ بەنیازە مۆدیلی دوو کەسەی فڕۆکەی شەڕکەری سۆخۆ - ٥٧  پەرەپێبدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک یووری بۆریسۆف جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا لە سەفەری کاری خۆیدا بۆ ناوچەی پریمۆسرکی ڕوویس ووتی : وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و نووسینگەی دیزاینی " سۆخۆ - ٥٧ " خەریکی داڕشتنی بەرنامە بۆ بەرهەمهێنانی مۆدیلێکی دوو نەفەرە لە فڕۆکەی سەڕکەری سۆخۆ- ٥٧ بۆ هەناردەکردنن ، بە ووتەی ئەو ، ئەم جۆرە گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی داواکاری دەرەوە لە ووڵات دەبێت .

بۆریسۆف  هەروەها ووتی : هیچ حەزێک بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە شەڕکەرە بوونی نییە و بە ڕای من ساڵ بە ساڵ گەشە دەکات ، چوونکە ئەرتەشی ڕووسیا لەم مۆدیلە دا پوونگاوەتەوە . موشتەرییانی دەرەکی سەرەتا تێڕوانینێکی بۆ شێوازی ڕەفتاری ئەمە یا خود جۆری چەکی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دەکەن .

سۆخۆ - ٥٧ فڕۆکەیەکی شەڕکەری چەند کارەی نەوەی پێنجەمی ڕووسییە کە بۆ لەناوبردنی جۆرەها ئامانجی ئاسمانی ، زەوینی و ئاستی دیزان کراوە .