
پەیامی کورد... وهزیره كوردهكهى بهریتانیاى لە پۆستەكەی دورخرایەوە
نەدیم زەهاوی وەزیرە کوردەکەی حکومەتی بەریتانیا بەتۆمەتی خۆدزینەوە لەباج، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئهو وڵاتەوە دورخرایەوە.
میدیاكانی بهریتانى بڵاویان كردۆتەوە ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاندوە: بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، نهدیم زەهاوی سەرۆکى لیژنەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای لە کابینەکەی دورخستەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: دەبێت زەهاوی شانازیی بکات بەو دەستکەوتانەی لە پێنج ساڵی ڕابردوی کارکردنی لەحکومەت بەدەستیهێناون، وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسین لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
نازم زەهاوی لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردوە و وەک خۆی باسیكردوه، ئەوکات توانای قسەکردنی بەزمانی ئینگلیزیش نەبوە.
شایەنی باسە زەهاوی پێش ئەوەی وەک وەزیری دارایی دەست بەکاربێت، وەزیری پەروەردە بوە، ئەو ساڵی 2010 متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێناو بوو بەئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.