image

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، پێنج دیپلۆماتکاری پۆڵەندی لە ووڵاتەکەی دەرکرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رووسیا توودەی، دوای ئەوەی حکوومەتی پۆڵەندا لەسەر پرسی کۆکردنەوەی هێز لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا و هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا سێ دیپلۆماتکاری رووسیای لەوڵاتەکەی دەرکرد، ئەمڕۆ هەینی حکوومەتی رووسیا هەمان هەڵوێستی بەرامبەر ٥ فەرمانبەری باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە ووڵاتەکەی نواندوە و داوای لێکردوون ووڵاتەکەی بەجێبهێڵن.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، کریستۆف کراژووسکی باڵیۆزی پۆڵەندا لەمۆسکۆ بانگێشتکراوە و وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەڵوێستی ووڵاتەکەیان هاوکات بڕیارەکەشی پێڕاگەیاندوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەنگاوەکەی پۆڵەندی وەک هەوڵێک بۆ تیکدانی پەیوەندییەکانیان لەقەڵەمداوە و داوای لەو ٥ دپلۆماتکارە کردوە تا ١٥-ی ئایاری داهاتوو ووڵاتەکەی بەجێبهێڵن.

جێگای ئاماژەدانە کە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دابوو کە مۆسکۆ هەنگاوی پۆڵەندا دەربارەی دەرکردنی دیپلۆماتەکانی ووڵاتەکەی بێووڵام ناهێڵێتەوە