image

پەیامی کورد     ...   وەزیری شەڕی ئیسرائیل سەبارەت بە پڕۆگرامی سیخۆڕی پێگاسووس متمانە دەەداتە فەڕەنسا .

وەزیری شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری فەرەنسا دیدار و چاوپێکەوتن یان ئەنجام دا . ڕیسوایی پڕۆگرام و ئامێرگەلی سیخۆڕی پێگاسووس مێحوەری ئەم دیدارە بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ هەفتەی ڕابردوو ئاشکرا بوو کە پڕۆگرامی پێگاسووس درووستکراوی کۆمپانیای ئیسرائیلی  NSO  لە سیاسەتمەداران ، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی دەیان ووڵات سیخۆڕی کردووە . یەکێک لە قوربانیانی ئەم بەرنامە سیخۆڕییە بەرفراوانە ، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بووە . لە ئێستادا بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فلۆڕانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەمبارەیەوە قسەی کردووە .

گانتس لەم دیدارەدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسەوییەکەی خۆی متمانەی داوە کە ئیسرائیل دەربارەی پێگاسووس لێکۆڵینەوە دەکات و ئەم تۆمەتانە بە جیددی وەردەگرێت . پارلی لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕێژەی زانیارییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە سیخۆڕەکانی پێگاسووس پرسیاری لە گانتس کردووە . کانتس یش ووتوویەتی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە تەنیا کاتێک کە جێگەی پێی هێرشگەلی تێرۆریستی و تاوانکاری لە نێوان دا هەبێت دەچێتە ناو ئەم جۆرە بابەتانەوە .

ڕووداوی سیخۆڕی کردنی پێگاسووس بووەتە هۆی سارد بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەل ئەڤیڤ و پاریس .