
پەیامی کورد ... وەزیری درەوەى تاڵیبان: ئەمریکا دوژمنی تاڵیبان نییە
"سراجەدین حەقانی وەزیری دەرەوەى تاڵیبان" بۆ "سی.ئێن.ئین": ئێستا ئەمریکا دوژمنی تاڵیبان نییە و ئێمەش بە دوژمنی نازانین . کاتی ئەوە هاتووە دیپلۆماسی بە کار بێنین.
لە داهاتوودا پێوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا و ووڵاتانی دیکە دەبێت.
تاڵیبان پابەندە بە گرێبەستی دۆحە و هەرگیز نابێتە مەترسییەکی تیرۆریستی بۆ سەر ئەمریکا. کەس لە دەوڵەتی تاڵیبان دژایەتی خوێندنی کچان ناکات و خەڵکی ئەفغانستان بە زووترین کات گوێبیستی هەواڵی خۆش لەمبارەوە دەبن.
سراجەدین حەقانی لە پێرستی تیرۆریستی ئەمریکایە و واشینتۆن بۆ دەستبەسەرکردنی ١٠ میلیون دۆلاری دیاری داناوە.