image

پەیامی کورد      ...   ڕاوێژکاری ئەمنییەتی عێراق لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ  باڵیۆزی بەریتانیا ڕەخنە لە ووتەکانی دەگرێت .

ڕاوێژاکری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق لە دیداری خۆی لەگەڵ ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەگدا ڕەخنەی لە ووتەکانی ئەم دواییەی گرت و ئەو کارەی بە کارێکی جێگای قەبووڵ نەکردن ناو برد .

قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق کە لە ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمی عێراق دا بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاند لەم دیدارەدا کە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی ڕابردوودا لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی عێراق بەڕێوە چوو ڕایگەیاندووە کە ووتەکانی ئەم دواییەی باڵیۆزی بەریتانیا بووەتە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی خەڵکی عێراق و هەروەها تەشکیلات و بارەگاگەلی سیاسی و حکوومەتی ئەو ووڵاتە .

ئەم ئەم ووتانەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق و بە کارێک وەسف کرد کە جێگای قەبووڵ کردن نییە .

باڵیۆزی بەریتانیاش هەروەها جەختی کردەوە کە " تێگەیشتنگەلێکی هەڵە و ناڕاست " لە بەرامبەر ووتەکانی ئەو هاتووەتە ئاراوە و ووتی کە ڕێز لە حاکمییەتی حۆکمڕانی عێراق دەگرێت .هەروەها ووتی کە بەریتانیا بەها و گرینگی بە هەوڵەکانی هێزەکانی ئەمنییەتی عێراق بۆ چەسپاندنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق دەدات و متمانەی هەیە کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت .

ئەعرەجی هەروەها جەختی کردەوە کە عێراق داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەکات کە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر گەلی فەلەستین دەست بە کار ببن