image

پەیامی کورد     ...   وەزیری ناوخۆی لوبنان سەبارەت بە دۆخی ئەو ووڵاتە هۆشداری دەدات " تاکوو ئێستا زیاتر لە ٦ کەس کوژراو ٣٠ بریندار هەیە " .

شەڕو پێکدادان لە بەیرووت ی پایتەختی لوبنان بەردەوامە و بەپێی ووتەی وەزیری ناوخۆی ووڵاتەکە تا ئێستا ٦ کەس کوژراون.

بە هۆی تەقە و تێکهەڵچوونی تووند لە بەرامبەری دادگای باڵای لوبنان ، میدیاکان هەواڵ لە کوژراونی زیاتر لە ٦ کەس و برینداربوونی زیاترلە ٣٠ کەس دەدەن

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای کۆبوونەوەی هەوادارانی حێزبۆڵڵا و بزووتنەوەی امل لە بەرامبەر کۆشکی داداگای باڵای لۆبنان لە ناوچەی " الطیونە " لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کاردانەوەی لێپرسەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ، میدیاکانی لۆبنان هەواڵیان لە تەقەی تووند و دەرگیری بەهێز داوە . تا کوو ئەم کاتە زیار نییە کە چ کەسانێک بەرەو خەڵکانی ناڕازی گوللەی هاوێشتووە . ئەرتەشی لۆبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕوودانی ئەم تەقەیەی پشتڕاست کردووەتەوە و ووتوویەتی کە شناسایی ناسنامەی بکەرانی ئەم هێرشە لە بەردەستەو و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .

ئەرتەشی لۆبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەرتەش فەرمانیان هەیە بەرەو کەسانی چەکدار لە ناوچەکە تەقە بکەن .