image

پەیامی کورد    ...   ئەنتەرنێتی ستار لینک گەیشتە ئێرانیش!

بە تێپەڕ بوونی مانگی دەستکردی SpaceX ئاسمانی ئێران بەفەرمی کەوتە ژێر ڕکێفی ئەنتەرنێتی خێرای ستار لینک.

لە دۆبەی و کوردستان زۆرترین نوێنەرایەتی کەلوپەل و پێداویستی مانگی دەستکرد دەستیان کردووە بە وەرگرتنی داواکاری و ئۆردێر و زۆر بخایەنێت تا  ۲، ۳ مانگی داهاتوو پەکی spaceX ڕەوانەی بازاڕی ئێران دەکرێت. پێشبینی دەکرێت کەسانێک که لە دۆبەی و کوردستانی باشوور کەلوپەل و پێداویستییەکانی مانگی دەستکرد هاوردە دەکەن، لە هاوینی داهاتوو فۆکس و تەکەزیان دەخەنە سەر هاوردە کردنی پەکی ئەنتەرنێتی SpaceX.

نرخی پەکێکی تەواو $500 + شارژی مانگانە 100 دۆلارە  کە بە حسێب کردنی دۆلاری ۲۷ تمەنی  دەبێتە ۱۳/۵ ملیون.  

پەک و شارژی مانگانەی ۲/۷۰۰ ملیون تمەنی بۆ یەک بینا بەش دەکات واتە هەر بینایەک بە کڕینی پەکێکی ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد SpaceX و بەکارهێنانی دانیشتوان بەشێوەی  wifi  100 بەرامبەر خێراترە لە ئەنتەرنێتی ئێستای ئێران.