image

پەیامی کورد      ...    ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا هەواڵێکی گرینگی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە 

لە حاڵێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزی بەرگری ئیسرائیل تویتی کردبوو:هێزی ئاسمانی و زەوینی ئیسرائیل پێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری غەزە، هەواڵدەری فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی ١٤ی مەی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند  هێزی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک نەچووەتە ناو شاری غەززە و ئەو دەنگۆیە تەنیا تاکتیکێکی سەربازی بووە.

 ئامانج لەو تاکتیکە سەربازییەی هێزی بەرگری ئیسرائیل، تەقاندنەوەی تونێلێکی شاری غەززە بووە کە بۆ هاوردن و هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بەکار دەهات.

ئەم تونێلە وەک شارێک لە ژێر شاری غەززە درووست کراوە؛ ئیسرائیلیش لەم بارەوە ڕایگەیاند حەماس ئەم تونێلەی لە نزیک چەندین قوتابخانەی منداڵان و نەخۆشخانە دروست کردووە و منداڵان و خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەرامبەر پاراستنی گرووپە تیرۆریستییەکەی خۆی بەکار هێناوە.

ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو تونێلەیان تەقاندووەتەوە و ئاگریان تێبەرداون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە حەماس هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەم بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە کە بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئەم بێدەنگییەش بۆ نەدرکانی نهێنییە ستراتیژییەکانی تونێلەکەیە تا ڕێگەی پێشبینی لە ئیسرائیل بگرێت.