image

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ٠٤ی ٢٠٢١  نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥.٥٩ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە٦١،٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونێکی لەناکاوی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە هیندستان کەگەورەترین هاوردەکاری نەوتە لەجیهاندا، نرخی نەوت دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ هەینی بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی ئەمبارەکان بەهای نەوت بەڕێژەی ٠.٢٩% بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی کە ٠.١٩-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٦٥.٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەفتەی رابردو لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسەن لەووڵاتانی جیهان و ئەگەری دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەڕێژەیەکی ٥% بەرزبوەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری ووزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبوونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلاردا جێگیرببێت.