image

پەیامی کورد    ...   ئەنگێللا مێرکڵ داواکارییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان رەت دەکاتەوە
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری پێشووی ئاڵمانیا داوایەکی نەتەوە یەکگرتووەکانی رەتکردووە کە داوایان لێکردبوو کاریان لەگەڵ بکات.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاوی کردووەتەوە "نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە داوایەکیان ئاراستەی مێرکڵ کردووە تاوەکوو لە خشتەی کاری پێکەوەیی بۆ ئاشتەوایی و نێوەندگیری ووڵاتان کاریان لەگەڵ بکات".
بە گوێرەی ئەم داواکارییە کارەکەی مێرکڵ تەنها کاری ڕاوێژکاری دەبوو و تەنانەت پێویستی بە گەشتکردن بۆ ئەمریکا نەبووە بەڵام ئەم داواییەی ڕەت کردووەتەوە