image


پەیامی کورد... ئەمریکا پشتیوانی لە پرۆسەی ئەندامیەتی فینلاند سوێد لە ناتۆ دەکات

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەتوانرێت نیگەرانیە ئەمنییەکانی تورکیا سەبارەت بە ئەندامێتی سوێد و فینلاند لە ناتۆ چارەسەر بکرێت.

سولیڤان ئاماژەی بەوەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ سەرکردەکانی سوێد و فینلاند کۆبووەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە پرۆسەی ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە دەکات.

لەبارەی هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە ڕایگەیاندوە: ئێمە پێمانوایە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە فینلانددا و ئەندامێتی سوێد لە ناتۆ کە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە خراوەتە ڕوو، دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت.