image

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا گەمارۆگەلی نوێی خۆی بە سەر دەزگای هەواڵگری و سیخۆڕی سووریا دا پەسەند دەکات .

ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە گەمارۆگەلێکی نوێی لە پەیوەندی لەگەڵ سووریادا ئامادە و پەسەندی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی ئەمریکا دا هاتووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆگەلی نوێی خۆی بە سەر دەزگای هەواڵگری و سیخۆڕی سووریا دا پەسەند کردووە کە لەوانەش یەکەگەلی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە و کەسانی پەیوەندیدار بەمانە لە خۆ دەگرێت .

هەشت کەسی حەقیقی کە ٦ کەسیان هاووڵاتی سووریان لە لیستەی گەمارۆوە نوێیەکەی ئەمریکادا تۆمار کران . بە شێوەیەکی گشتی هەموو ئەمانە کارمەند و فەرمانبەری دەزگای هەواڵگری و سیخۆری ئەو ووڵاتەن . دوو کەسی دیکەش کە گەمارۆ دراون هاووڵاتی تاجیکستانی و تورکیان .

جگە لەمانە گەمارۆوەکانی ئەمریکا ژمارەیەک لە دامەزراوەی سیستەمی حکوومەتی و چەندین یەکەی هەواڵگری و زانیاری ئەرتەشی سووریا لە خۆ دەگرێت

هەروەها گرووپگەلی دژە دەوڵەتی چەکداری سووریا " احرار الشرقە " و " سرایا العین " یش لەم لیستەدان . بە بڕوای واشینتۆن گرووپی احرار الشرقیە کەڵکی خراپی لە هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتە وەرگرتووە