image


 پەیامی کورد ... ململانێ چەکدارییەکانی جیهان ٤٨ میلیۆن ئاوارەی لێکەوتووەتەوە

بەرپرسێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە كاروباری ئاوارەبووان دەڵێت، ژمارەی ئاوارەبووان بەهۆی ململانێ چەكدارییەكانەوە لە جیهاندا دەگاتە 48 ملیۆن كەس، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە.

سیسیلیا هیمینس داماری، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەبووان ئەو زانیارییەی لە دانیشتنی لیژنەی سێیەمی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستەڕوو و ڕایگەیاند، گەورەترین ئاماژەیە كە تائێستا تۆماركرابێت.

زیادبوونی ژمارەی ئاوارەبووان “لە سایەی دۆخێكی دژواری ململانێی چەكداری و توندوتیژی بەرفراوانە كە تادێت زیاددەكات و تیایدا زامنی ڕەچاوكردنی ئەحكامەكانی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤ ئەستەمە” وەك ئەوەی بەرپرسە نێودەوڵەتییەكە دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، حاڵەتەكانی ململانێ و توندوتیژی لە جیهاندا پێدەچێت زیاتربێت بەهۆی كارەساتە سروشتییەكان كە دەبێتەهۆی ئاوارەبووانی دانیشتووان، هەروەها بەهۆی ئەو پەتایەی لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە سەریهەڵداوە.