
پەیامی کورد... ئاماری نوێی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا راگه‌یه‌ندرا
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات،تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ـی شوبات_ی 2023، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، تا ئێستا 1621 هاووڵاتی سووری به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زياتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیان به زیاتر له 72 گوند، شاره‌دێ، شارۆچكه و پارێزگای سووریا گه‌یشتووه.
دوێنێ دووشه‌ممه دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویاندا و چه‌قی بوومەلەرزەکەش پارێزگای مه‌ڕه‌ش-ی باکووری کوردستان بوو.