image

پەیامی کورد      ...    ڕێژیمی ئێران هێزی مرۆیی بۆ گرووپی تێرۆریستی تاڵیبان دەنێرێت

"سدیق سدیقی" ووتەبێژی پێشووی سەرکۆماری ئەفغانستان وتوویەتی ووڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان هێزی مرۆیی بۆ تاڵیبان ڕەوانە دەکەن.

"عۆمران خان" سەرۆکوەزیرانی پاکستان وتبووی ئەفغانستان شوێنێکی ئەمنە بۆ تاڵیبان بەڵام ئەفغانستان وتوویەتی ئەو بەرپرسەی پاکستان خۆی لە ڕاستییەکان دەشارێتەوە چونکە پاکستان خۆی هێزی مرۆیی بۆ تاڵبان دەنێرێت.

ئەفغانستان بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە پاکستان پشتیوانی لە  تاڵیبان دەکات.

"سدیقی" وتوویەتی: "جیا لە ئێران ووڵاتانی دیکەش وەک تاجیکستان، ئۆزبەکستان و چین" هێزی مرۆیی بۆ تاڵیبان دەنێرن.

ئەو بەرپرسەی ئەفغانستان باسی لەوە کردووە ئەو ووڵاتانە دژی تێرۆریزم شەڕ ناکەن و تەنیا "ئەفغانستانـ"ـە کە شەڕ بۆ ئەمنییەتی خۆی دەکات.

لە دوای ئەوەیکە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کێشاوە گرووپی تێرۆریستی تاڵیبان دەستی بە گرتنەوەی شارەکانی ئەفغانستان کرد.

ئەمریکا پایگای "بێگرام" گەورەترین پایگای خۆی لە کابۆل چۆڵ کرد و ڕادەستی ئەرتشی ئەو ووڵاتەی کرد.

سەرەڕای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەمریکا ڕایگەیاندووە پشتیوانی لەو ووڵاتە دەکەین.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو ووڵاتانەیە کە لەگەڵ ڕابەرانی ئەلقاعیدە و تاڵیبان هاوکاری نزیکی هەیە.