image


پەیامی کورد… ژمارەی قوربانی و بریندارانی بوومەلەرزەی ئەفغانستان ڕووی لە هەڵکشانە

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئەفغانستان ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی ڕۆژی چوارشەممە کە لەو وڵاتە ڕووی دا لانی کەم گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ کەس.

بە وتەی "زەبیحوڵڵا موجاهید" وتەبێژی تاڵیبان ژمارەی بریندارانی ئەو بوومەلەرزەیە گەیشتووەتە ٢ هەزار کەس.

"موجاهید" وتوویەتی کە دەسپێڕاگەیشتن بە ناوچە بوومەلەرزە لێ دراوەکان زۆر دژوارە و ئێمە لەو پەیوەندییەدا پێویستیمان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرتووە کە بەڵێنیی یارمەتییان پێ داون بەڵام یەک بەڵێنیشیان بۆ یارمەتی بە بوومەلەرزە لێ دراون نەخستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەفغانستان، لە لاپەڕەی فەرمیی توییتێری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە بارێکی ١٠ تۆنی کە پێکهاتووە لە یارمەتی پزیشکی و ئۆرژانسی لە بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێ دراوەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێگادایە.