image


پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە چوار میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس

زانكۆی هۆپكینزی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ كۆی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاترله‌ 228 ملیۆن كه‌ و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ زیاترله‌ 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی زانكۆكه‌ تائێستا له‌ جیهاندا 228 ملیۆن و 113 هه‌زار و 556 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 4 ملیۆن و 685 هه‌زارو 144 له‌و توشبوانه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هۆپكینز ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ كۆرۆنا زۆرترین زیانی له‌ ئه‌مریكا داوه‌ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه‌ به‌وه‌ی 673 هه‌زار و 464 كه‌سی لێ كوشتوه‌ و 42 ملیۆن و 48 هه‌زار و 376 كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون.

له‌ پله‌ی دووه‌میشدا به‌رازیل و پله‌ی سێیه‌مش هندستانه‌ كه‌ زۆرترین رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه‌.