image


پەیامی کورد … ١٠٠ میلیۆن ئەفریقی لەگەڵ قەیرانی خۆراک بەرەوڕوون

 

فێدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، رایانگەیاند، كە قەیرانی خۆراك لە كیشوەری ئەفریقا بەرۆكی زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن كەسی گرتووە.

 

بەگوێرەی راپۆرتی فێدراسیۆنەكە، پێكدادانەكانی ئەفریقا، كێشە ئەمنییەكان، هێرشەكانی كوولە، گۆڕانی كەشوهەوا، لافاو و كێشە ئابوورییەكان، قەیرانی خۆراكیان قوڵتر كردووەتەوە.

 

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە كە لە ئێستادا بەهۆی پەتای كۆرۆنا قەیرانی خۆراك لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە.

 

رونیشیكردوەتەوە، كە ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەكانی سەر دەریاچەی چاد، بوركینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.