image

پەیامی کورد    ...  مۆقتەدا سەدر سەبارەت بە هۆکاری دەست لەکار کشانەوە و پاشگەزبوونەوەیان لە حکوومەت بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

ڕابەری ڕەوتی سەدر " مۆقتەدا سەدر جگە لە بە درۆ خستنەوەی دەست لەکارکشانەوەی نوێنەرانی ئەم ڕەوتە لە پەرلەمان بە هۆی هەڕەشەی ئێران ەوە جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جارە فشاری بۆ سەر هیچ یەک لە گرووپە شیعەکانی عێراق درووست نەکردووە .

مۆقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، قسە و باسی دەست لەکار کشانەوەی نوێنەرانی ئەم ڕەوتە لە پەرلەمانی بە هۆی هەڕەشەگەلی ئێران ەوە و هەروەها هەر جۆرە سەپاندنی فشاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر گرووپە شیعەکانی ووڵاتەکەی لە قۆناغی ئێستادا بە درۆ خستەوە .

سەدر لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە : بۆ یەکەمین جارە دەڵێم کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جارە بە هیچ شێوەیەک فشاری نەخستووەتە سەر گرووپە شیعەکان و ئەو شتەی کە وەک قسە و قسەڵۆک بڵاو کراوەتەوە کە هۆکاری پاشگەزبوونەوەی ئێمە هەڕەشەکانی ئێران بووە دوور لە ڕاستی و درۆیە .

ڕابەری ڕەوتی سەدر هەروەها ووتی : سەرەڕای ئەمە ئەو شتەی کە دەکرێت هەندێک ئەوان وەک " باسەکەکانی ئێران " ناو ببەن ، هەڵەگەلی سیاسی لە دژی دامەزراوەگەلی قەزایی عێراق ئەنجام دەدەن و لە هەوڵدان تاکوو ئەوە بە قازانجی خۆیان بکەن . ئەوان هەروەها هەوڵ دەدەن تاکوو لە دژی ڕەوتە سیاسییەکانی دیکە چ سەربەخۆ و چ ئەوانەی شیعە نین فشار بسەپێنن بە تایبەتی ئەوەی کە دانیشتنی سبەی نزیکە .

هەروەها سەدر ووتی : من کە سوپاس بۆ خودا ئازایەتی تەواوم هەیە و لە بەشداری ئەوان لە ، لەناوچوونی ئەو شتەی کە لە عێراق ماوە ، دەستم کشاندووەتەوە سەرەڕای ئەمە هەندێک ڕەوتگەلی دیکە لە زیادبوونی فشارگەلی نایاسایی لە تووندوتیژی ، دەرکردنی بڕیارگەلی قەزایی ، قسە و قسەڵۆکگەلی ناڕاست و ئەوی دیکە دەترسن .