image

پەیامی کورد     ...   ماڵپەڕی فەرمی ڕابەری ئێران " عەلی خامنەیی " تێرۆر کردنی ترامپ و پۆمپێئۆ بڵاو دەکاتەوە .

لیندزی گراهام لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئەگەر دەتانەوێت ببینن لەگەڵ چ کەسانێک بەرەوڕوون ئەم ڤیدیۆیە ببینن .

لە کورتە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشن یدا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کوشتنی دۆناڵد ترامپ و مایک پۆمپیۆ، سەرۆک و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکای ڕاگەیاند.
عەلی خامنەیی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنیمەیشنەکەدا نووسیویەتی، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران تۆڵە لە ترامپ و پۆمپیۆ دەکاتەوە.
کۆشکی سپی دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئەنیمەیشن ە هاتەدەنگ و لەزاری ووتەبێژەکەیەوە باسی لەوەکرد، خامنەیی "هەروا بووە، بەردەوام هەڕەشە دەکات".

جێن ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ لە کاردانەوەیەک بە پرسیارێک دەربارەی ئەنیمەیشن بڵاو کراوەتەوە لە پێگەی ڕاگەیاندنی عەلی خامنەیی کە تێیدا پیلان چۆنیەتی تێرۆری دۆناڵد ترامپ و بە ڕوونی و بە بێ پەردە پۆشی دەگێڕدرێتەوە ووتی : لەمبارەیەوە قسە ناکەم " ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ئەنیمەیشن ە لە ماڵپەڕی فەرمی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی بڵاو کراوەتەوە کە بڕیاردەری سەرەکی و کۆتایی دەربارەی هەنگاو و کارەکانی تاران و گرووپگەلی سەر بە ئەو ووڵاتە لە ژێر فەرمانی ئەون .

ماڵپەڕی ڕابەری باڵای ئێران ئەم ئەنیمەیشنەی لە ژێر ناوی " گەشانەوەی قارەمان لە لاپەڕەی یەکەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە