image

پەیامی کورد      ...    میدیاکانی ئیسرائیل  :  بڵاوبوونەوەی گازی ئاموونیاک لە کارگەیەک لە حەیفا دوای هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی ڕابردوو .

لە میانەی بەدرۆ خستنەوەی تووندی ئیسرائیل ، میدیاکانی ئیسرائیلی هەواڵ لە داخستنی شوێنی دزە کردن و بڵاوبوونەوەی گازی ئاموونیاک لە کارگەیەک لە کەنداوی حەیفا دەدەن کە لە دوای هاوێشتنی مووشەک لە نزیکی ناوچەی نەقب ڕوویداوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکانی ئیسرائیلی هەواڵیان لە دزە کردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی ئاموونیاک لە کارگەیەک لە کەنداوی حەیفا دا و ڕایانگەیاند کە گرووپگەلی ئاگرکوژێنەوە بۆ داخستنی سەرچاوەی دزە کردن و بڵاوبوونەوەی هەنگاوی پیویستیان ناوە .

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە داخستنی شوێنی دزە کردنەکە لە ڕێگای دوور و لە لایەن سیستەمگەلی هەواڵگری و زانیاری یەوە ئەنجام دراوە و فەرمانبەرانی یارمەتی و فریاگوزاری و ڕزگار کردن بۆ متمانە لە نەبوونی مەترسی لە شوێنەکە ، دەورووبەری باڵەخانەکەیان پشکنیوە .