image

پەیامی کورد     ...    العربی الجدید :  چالاک بوونی کەناڵی پەیوەندی نهێنی و شاراوەی میسڕ لەگەل حێزبۆڵلای لۆبنان .

سەرچاوەگەلی ئاگادار هەواڵ دەدەن کە بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری میسڕ لەگەڵ شێخ " نەعیم قاسم " ڕاستەوخۆ پەیوەندی گرتووە و دەربارەی هەندیک بابەتگلی گرینگی ناوچەیی ووتووێژیان کردووە

پێگەی میدیایی العربی الجدید لە زاری سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی میسڕ ڕایانگەیاند کە بەرپرسانێک لە دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕی کەناڵگەلێکی پەیوەندی نهێنی و شاراوە لەگەل حێزبۆڵلای لۆبناندا بەقەرار کردووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕاستای گۆڕانکاریگەلی ناوچەیی و هەوڵی قاهیرە بۆ لە ئەستۆ گرتنی ڕۆڵگەلێکی نوێ لە ناوچەکە و زیادبوونی دزەکردن ، بەرپرسانی دۆسیەی لۆبنان لە دەزگای هەواڵگری گشتی میسڕ کەناڵگەلێکی پەیوەندی نهێنی و شاراوەیەکیان لەگەل حێزبۆڵلای لۆبنان بەرقەرا کردووە .

ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییانە بەم بنکە میدیاییەیان ڕاگەیاندووە کە بۆ یەکەمین جار لە دوای ماوەیەکی نە چەندان کورت ، بەرپرسێکی پلە باڵای ئەم دەزگا میسڕییە لەگەڵ شێخ " نەعیم قاسم " جێگری سکرتێری گشتی حێزبۆڵلای لۆبنان ڕاستەوخۆ پەیوەندی گرتووە و دەربارەی هەندێک بابەتگلەی جێگای گرینگی هاوبەش و لە هەمووان گرینگتر دۆخی غەززە و نێوەندگیری میسڕ لە نێوان گرووپگەلی فەلەستینی ووتووێژی کردووە .

ئەم سەرچاوانە ووتوویانە کە دۆسیەی سووریا و ڕۆڵی حێزبۆڵلا لەوەدا و هەروەها دۆخی لۆبنان و کێشە و گرفتی ئابووری ئەم ووڵاتە و هەروەها بۆمبەستی سیاسی لە تەشکیلی دەوڵەتی لۆبنان لە باقی بابەتگەلی جێگای گفتۆگۆ و باس بووە