image


 پەیامی کورد ... لە ئەنجامی هێرشێکی داعش دوو سەربازی عێراقی کوژران

هێرشێکى چەکدارانى داعش بۆ سەر خاڵێکى سوپاى عێراق لە پارێزگاى سەڵاحەدین چوار قوربانى لێکەوتەوە.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، چەکدارانى داعش هێرشیان کردەوەتە سەرخاڵێکى پشکنین لەسەر رێگاى نێوان پارێزگاى سەڵاحەدین و قەزاى حەدیسە.

بەپێى زانیاریەکان، هێرشەکە کوژرانى دوو سەرباز و برینداربوونى دوو سەربازى دیکەى لێکەوتوەتەوە.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە شەوى رابردووش چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى رەشاد لە سنورى پارێزگاى دیالە و لە ئەنجامدا ١٥کەس