image

پەیامی کورد     ...     لەمێژووی نۆرڤێژدا بۆ یەکەمجاردوو کورد دەبنە ئەندام پەرلەمان

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نۆرڤێژ بۆ ساڵەکانی ٢٠٢١ ـ ٢٠٢٥، تەنها دوای ٣ کاتژمێر لەدوا وادەی دەنگدان ڕاگەیندران
 دوای ژماردنی لە ٩٩%  دەنگەکان، ڕاگەێندرا کە بەرەی چەپ، بە ڕابەرایەتی پارتی کرێکارانی نۆرڤێژ، زۆرینەی ڕەهای کوردسییەکانی پەرلەمانی بردوەتەوە. بەرەی چەپ لەکۆی ١٦٩ کورسی پەرلەمان، ١٠٠ کورسی بەدەست هێناوە.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی بەرەی چەپ، کۆتایی بە دەسەڵاتی حوکمداری هەشت ساڵەی بەرەی ڕاست هێنا.

 ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتوەتە ٧٦،٦%
بە پێی ڕیزبەندی کاندیدی پارتە سیاسییەکان بۆ پەرلەمان، هەریەک لە مانی حسێنی کاندیدی پارتی کرێکارانی نۆرڤێژ و سەحەر ئایدار کاندیدی پارتی سوور دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە.

 مانی حسێنی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە. مانی پێشتر سەرۆکی گەنجانی پارتی کرێکارانی نۆرڤێژ بووە. لەڕیزبەندی  ٢٥ کاندیدی هەرێمی ئەکەرشووس، پێنجەمین کاندید بوو.

سەحەر ئایدار کوردی باکووری کوردستانە. پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی گەنجانی پارتی سوور بووە. کاندیدی ژمارە دووی هەرێمی ئۆسلۆ بوو. پارتەکەی سەحەر یەکێک لەبراوەترین پارتەکانی ئەم هەڵبژاردنەیە، پێشتر پارتی سوور تەنها یەک کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا توانایان هەشت کورسی بە دەست بێنن.