image


پەیامی کورد...خوشکەزای عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران دەستبەسەر کرا

خوشکەزای عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی چوارشەممە لە شاری تاران دەستگیرکرا.

مەحمود مورادخانی، برای فەریدە مورادخانی لە هەژمای تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، هەواڵی دەستگیرکردنی خوشکەکەی پشتڕاستکردەوە.

فەریدە مورادخانی، چالاکی مافی مرۆڤ، رۆژی چوارشەممە 23ـی تشرینی دووەم سەردانی دادگای تارانی کردووە، بەڵام وەک براکەی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، "هەر لە دادگا دەستگیر و رەوانەی زیندان کراوە".

ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ، کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکرا و مانگی ئایار بە کەفالەتی 10 ملیار تمەن ئازادکرا. دادگا ئەو مەرجەشی بەسەر فەریدە مورادخانیدا سەپاند کە تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن و دۆسیەکەی دانەخرێت، بۆیە نییە لە پارێزگای تاران بچێتەدەرەوە.

فەریدە مورادخانی چەند مانگ پێش لە دەستگیرکردنی، کەمپینێکی بۆ پشتگیری لە بەندکراوان راگەیاندبوو.