image

پەیامی کورد      ...  قاچی کۆڵبەرێک بڕدرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوە خۆجەییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی جووڵای ٢٠٢١ ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بڕوێشکانی بانه تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی "ڕەسووڵ مەولانی" بە سەختی بریندار دەبێت و گوللە بە قووڵی دەماری لاقەکانی ناوبراویان لەکار خستووە؛ بە شێوەیەک کە پزیشکان نەیانتوانی چارەسەری بکەن و ناچار لاقیان بڕیوەتەوە.