image

پەیامی کورد       ...    هۆڵەندا بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران خستە واری جێبەجێ کردن و پەسەند کردنەوە

بەهۆی کەڵک وەرگرتنی ئێران لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ کاری تێرۆریستی، پەرلەمانی "هۆڵەندا" بڕیارنامەیەکی دژی ئەم ووڵاتە پەسەند کرد

بەهۆی کەڵک وەرگرتنی ئێران لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ هێرش و کاری تێرۆریستی، پەرلەمانی "هۆلەندا" بە ١١٣ دەنگ بڕیارنامەی دانانی گەمارۆ لە دژی ڕێژیمی ئێران ی پەسەند کرد. ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن ١٥ حیزبی "هۆلەندا " لە پەرلەمان پشتیوانی لێ کراوە.

هەناردەکردنی دڕۆن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانی وەکوو حیزبۆڵـڵا، حەماس و حووسییەکان یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارنامەیە بووە.

هەروەها پەرەسەندنی هەڕەشەکان بۆ سەر فەرمانبەرانی ئاسایشی "هۆلەندا" و کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی زۆربوونی دڕۆنەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیەن.

لەو بڕیارنامەیەدا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشتر گەمارۆی ئامانجداریان دژی ئەندام و کۆمپانیاکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام داوە، داوا لە دوڵەتی "هۆلەندا" کراوە بەهۆی سیاسەتی ڕووخێنەری کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، لەگەڵ ووڵاتانی دیکەی ئەورووپا گەمارۆی هاوشێوە لە دژی ئەو ڕێژیمە جێبەجێ بکەن.