image


پەیامی کورد... هەناردەی ئۆپێک لە عێراق زیادی کردووە

لە مانگی تەممووزدا هەناردەکردن لە حەوت وڵاتی ئەندامی ئۆپێکەوە بەرز بووەتەوە، لەنێویاندا عێراقیش هەیە.

هەناردەی نەوتی ئۆپێک لە مانگی ڕابردوودا بە بڕی ٢١٦ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٨٩٦ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوەکە، زۆرترین بڕی هەناردەکراو لە لایەن سعوودیەوە بووە، کە ئاستی بەرهەمهێنانی بە بڕی ١٥٨ هەزار بەرمیل بۆ ١٠ ملیۆن و ٧١٤ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە زیادی کردووە، لە دوای ئەو ئیمارات بە بڕی ٤٨ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و کوەیتیشی لە پلەی سێیەمدایە و ڕۆژانە ٤٧ هەزار بەرمیل نەوتی زیاد کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، عێراق ڕۆژانە ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیاد کردووە، تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٤٩٦ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، هەروەها بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بڕی ٤٤٧ هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەمهێناوە.

شایەنی باسە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ڤەنزوێلا، ئەنگۆلا، لیبیا و گەلانی دیکە لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپێکەوە ئاماژەیان پێکراوە کە ئاستی بەرهەمهێنانیان دابەزیوە.