image

پەیامی کورد     ...    جێگیر بوونی هێزەکانی ڕووسیا لە سەر سنوورەکانی نێوان ئەرمەنێستان لەگەڵ ئازەربایجان .

ووڵاتی ئەرمەنێستان لەو ووڵاتەیە کە چاوەڕێی جێگیرکردنی هیزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی سەرسنووری ئەرمەنێستان لەگەڵ ئازەربایجان ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەی ناوچەی گگارکۆنیک ، گێنێل سانۆسیان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سەرسنووری ڕووسیا لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوچەی گغارکۆنیک جێگیر دەبن کە لە سنووری ئەرمەنێستان و ئازەربایجان دایە ، کە لە دوای جیگیربوونی هێزەکانی ڕووسیا دەبێ هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنێستان و ئازەربایجان پاشەکشە بکەن .

ئەو ووتی : لە یەکێک لەم رۆژانەدا ، هاوکارانی سەرسنووری ڕووسیمان ، بابەتی هەژموونی خۆیان لەوێ پشتڕاست دەکەنەوە . بە وایا هەم هێزەکانی ئێمە و هەمیش هێزەکانی ئازەربایجان لە ناوچەکە پاشەکشە دەکەن .