image

پەیامی کورد     ...   جۆ بایدن " سەرۆککۆمارە لاوازەکەی " ئەمریکا دەبێتە هۆکارێک بۆ ڕوودانی شەڕ

ڕۆژنامەی ''نیویۆرک پۆست'' نووسیویەتی، کشانەوەی ''ڕیچارد نفیوو'' جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران و دوو دیپلۆماتی دیکە لە وتووێژەکانی ئەتۆمی بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام، نیشانەیەکی مەترسیدارە لە وتووێژەکانی ئێران و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ئەگەری هەیە شەڕی لێ بکەوێتەوە.

''ڕیچارد نفیوو'' و هاوکارەکانی لەگەڵ ''ڕابرت ماڵی'' نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی بایدن لە کاروباری ئێران لەسەر شێوە و ڕێژەی گەمارۆکان دژی ڕێژیمی ئێران دژایەتییان لێ کەوتووەتەوە. ئەوان داویان لە واشینتۆن کردبوو کە گەمارۆوەکانی سەر ئێران بە چڕی بەڕێوە برن، هەروەها ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی بخەنە ژێر گوشار هەتا حاڵەتەکانی پێشێلکردنی بەرجام لەلایەن تارانەوە ڕابگەێنێت.

بە ووتەی ئەو ڕۆژنامەیە ئەویکەی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژیمی ئێرانی ناچار کرد ڕێکەوتنی بەرجام واژوو بکات، گەمارۆ قورسەکانی ئەمریکا بوو، ئەو دیپلۆماتانەی کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە پێداگریان لە دەوڵەتی بایدن کردووە یان ڕێژیمی ئێران لە بابەتی هەڵسووکەوتە خراپەکانی سزا بدات، یان ئەوە قەبووڵ بکات کە ئەو ڕێژیمە وتووێژە ناوکییەکان بۆ هەمیشە درێژە پێ دەدات.

''نیۆیۆرک پۆست'' باسی لەوە کردووە وا دیتە بەرچاو وەزارەتی دەروەی دەوڵەتی بایدن بە نیازی ئەوەیە وتووێژەکان ئەوەندە درێژ بکاتەوە هەتا ڕێژیمی ئێران ڕایبەگەیەنێت کە بووەتە هێزی ناوکی، یان ئەوەندە بەنیسبەت بژاردەکانی دیکە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام بێ مەیلە کە دیهەوێت چاوی لەسەر ئەو ڕاستییە دابخات کە ڕێژیمی ئێران تەنیا بۆ کاتکوشتن ووتووێژ دەکات.

ئەو ڕۆژنامەیە بەو دەرئەنجامە گەیشتووە کە نەتەنیا دەبێ چاوەڕوانی ئەو بکرێت کە ڕێژیمی ئێران لە کاتی دەسەڵاتداریەتی ''بایدن'' دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگا، بەڵکوو دەبێ لەوش دڵنیا بین کە دوژمنەکانی دیکەی ئەمریکا بەوەیان زانیوە کە دیپلۆماسی ئەمریکا ''بێ ددانـ''ـە و هەوڵە تێکدەرانەکانی خۆیان پەرە پێ دەدەن. دەوڵەتی بایدن بە جێگای پێکهێنانی ئاشتی لە ڕێگای هێزەوە، لاوازییەکی هەڵبژرادووە کە ئەگەری زۆرە شەڕی لێ بکەوێتەوە.