image


پەیامی کورد... ١١ فڕۆکەی سەربازیی چین سنووری تایوانیان بەزاند

لە ڕاگەیەندراوێکی بە پەلەدا، وەزارەتی بەرگریی تایوان ڕایگەیاند، کە ١١ فڕۆکەی سەربازیی چین، چوونەتە ناوچەی بەرگریی ئاسمانیی تایوانەوە.

جێگای ئاماژەیە دوای سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نانسی بیلوسی بۆ تایوان، ئاڵۆزیی لە ناوچەکەدا هاتە کایەوە و چین وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو سەردانە، گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجامدا.

لە دوا پێشهاتیشدا ١١ فڕۆکەی سەربازیی چین، ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە.

جێگای بیر هێنانەوەیە چین، دوورگەی تایوان بە بەشێک لە وڵاتەکەی دەزانێت و داوا دەکات بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.