image


پەیامی کورد... فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر کراوە

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیر کرا و بەپێی هەواڵی میدیاکانیش «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل کردووە».

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، شەوی سێشەممە ژەنەراڵ عەلی نەسیری فەرماندەی پاراستنی سوپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیرکراوە.

باسی لەوەشکردووە، سوپای پاسداران هۆشداریی لە تیرۆرکردنی ئەم دوایەی بەرپرسانی ئێران و سوپای پاسدارانی داوە و دوو بەرپرسی دیکەی باڵای سەربازیی دیکەش هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاشکراشی کردووە، دوای تیرۆرکردنی دوو شارەزای بواری فڕۆکەوانی لە پارێزگاکانی (خومەین و سمنان)، سوپای پاسداران لێکۆڵینەوەی وردی دەستپێکردووە.

باسیان لەوەشکردووە، داواکراوە لە دەزگای هەواڵگری، سوپای پاسداران پاک بکاتەوە لەو کەسانەی کە سیخوڕی دەکەن لە سوپاکەدا و گیانی بەرپرسانیش بپارێزن.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو فەرماندەیەی سوپای ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراوە.