image

پەیامی کورد      ...     فەڕەنسا داوا لە بەریتانیا دەکات بۆ بەرگری کردن لە ڕووداوەکانی مانش ڕێگایەکی یاسایی بۆ پەنابەرانی درووست بکات .

ژێراڵد دارمنن وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە داوای لە بەریتانیا کرد ڕێگایەکی یاسایی بەرەو ڕووی پەنابەراندا بکاتەوە تاکوو لە مەترسییەکانی گیان لە دەستدان یان لەگەڵ تێپەڕبوون لە کەناڵی مانش بە بەلەمگەلی بچووکەوە بەرگری بکرێت .

دارمنن لە گفتۆگۆ لەگەڵ یەکێک لە میدیاکانی فەڕەنسەوی دا ووتی : " بەریتانیا دەبێ ڕێگایەکی یاسایی پەنابەری درووست بکات . چوونکە لە هەر حاڵەتێکدا هەر کەسێک کە دەیەوێت داوای پەنابەری بکات چارەیەکی دیکەی جگە لە تێپەڕبوونی لەم کەناڵەوە نییە ".

بەرپرسانی فەڕەنسەوی پێشتر بە بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەری بەریتانیا پێشنیاریان کردووە تاکوو داواکری پەنابەری پەنابەرانێک کە لە دەورووبەری بەندەرە سەرەکییەکان لە کەنارئاوەکانی فەڕەنسا خێوەت و چادریان لێداوە پێداچوونەوەی بۆ بکەن .

ئەم ووتانە ٤ ڕۆژ دوای ڕووداوی مەرگبارێک بەیان دەکرێت کە تێیدا ٢٧ کەس لە ڕێگای گەیشتن بە بەریتانیا خنکان و گیانیان لە دەستدا . دارمنن ڕۆژی یەکشەممە هاوتایانی خۆیان لە ئاڵمانیا ، هۆڵەندا و بەلأیکی بۆ گفتۆگۆ دەربارەی کێشە و گرفتی پەنابەرانی کەناڵی مانش بانگهێشت کرد .

ئەم بەرپرسانە بە بێ ئامادەبوونی بەریتانیا لەگەل یەک دیداریان کرد . سەرەڕای ئەمە ئەوان ڕێکەوتنیان کرد تاکوو هاوکاری هاوبەش لەگەل بەریتانیای بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخی پەنابەران باشتر بکەن . دارمنن لەم دانیشتنەدا جارێکی دیکە بەریتانیای بە هۆی هەبوونی هەزاران پەنابەر لە باکووری فەڕەنسا بە تاوانبار زانی و ووتی کە شێوەکانی کاری ئاسانتر وەکوو دۆزینەوەی کاری بێ هەبوونی کارتی ناسنامە هۆکاری وەسوەسەی پەنابەران بۆ ڕۆیشتن بە بەریتانیا بێت