image

پەیامی کورد    ...  فینلەندا و سوید ڕۆژی سێشەممە بە شێوەی فەرمی دەبنە ئەندامی ناتۆ

" ئینس ستۆلێنبێرگ " سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند کە سوید و فینلەندا ڕۆژی سێشەممە ٥ی جووڵای پڕۆتۆکۆڵی یەکگرتنی لەگەڵ هاوپەیمانی نیزامی و سەربازی ناتۆ واژوو دەکەن تاکوو بە فەرمی لەگەڵ ئەم یەکیتییە یەک بگرن .

پڕۆتۆکۆڵی یەکگرتن لەگەل ناتۆ دەبێ لە دوای ئەوە لە لایەن پەرلەمانی هەر ٣٠ ووڵاتی ئەندامی ئەم هاوپەیمانی یەوە پەسەند بکرێت تاکوو ئیزن بە هەر دوو ووڵاتی ناوبراو بدات بببێتە بەشێک لە ناتۆ و لە بەندی بەرگری بە کۆمەڵی ئەم یەکیتی یە سوودمەند ببێت .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆک کۆمارەکانی هەر دوو ووڵاتی فینلەندا و سوید لە ڕەوەندی ئەندامبوون بەشداری دەکەن ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە لە لایەن ڕابەرانی ناتۆ وە لە دانیشتنی ڕۆژی ڕابردووی سەرانی ووڵاتانی ئەندام ، گیراوەتە بەر .