image

پەیامی کورد      ...    فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا سەربازییەکان لە لایەن سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسی " پانتسیر ئێس " ەوە  لە سووریا لەناو بردرا  .

سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا فڕۆکەیەکی میلیشیا نیزامییەکانی بە یارمەتی کۆمەڵەی " پانتسیر ئێس " ی ڕووسیا لە ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک جێگری ناوەندی ئاشتی لایەنە دەرگیرەکان لە سووریا ژەنەڕاڵ وادیم کۆلیت ڕایگەیاند کە کۆمەڵەی " پانتسیر ئێس " بەرهەم هاتووی ڕووسیا کە لە ناو هێزە چەکدارەکانی سیستەمی بەرگری دژە ئاسمانی ڕووسیا دایە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تێرۆریستەکانی لەناو برد .

ئەم ڕووداوە ئێوارەی دوێنێ ڕوویداوە و هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ناوجەی نیشتەجێبوونی کافر کەتر لە پارێزگای ئێدلیب ەوە هاوێشتراوە .

سیستەمی بەرگرری مووشەکی دژە ئاسمانی " پانتسیر ئێس " فڕۆکەکەی لە ئاسمانی حەمات دا لە ناو بردووە .

فەرماندە کۆلیت جەختی کردووەتەوە ناوەندی ڕووسی ئاشتەوایی لایەنگەلی دەرگیر داوا لە فەرمادەکانی گرووپگەلی نیزامی نایاسایی دەکات کە دەست لە جمووجووڵەکانیان هەڵبگرن و لە ڕێگای چاسەرکردن ی ئاشتیانە هەنگاو بنێن

بە شێوەیەکی گشتی بە پێی زانیارییەکانی ئەم ناوەندە لە ماوەی شەوانە ڕۆژی ڕابردوودا تێرۆریستەکان زیاتر لە ٥٠ هێرشیان بۆ سەر سنوورەکانی پاریزگا جیاوازەکانی سووریا هەبووە .