image

پەیامی کورد      ...    دوو بەندکراو بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە کەسایەتی پێغەمبەر حۆکمە لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا

  دوو بەندکراو لە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەراک بە تۆمەتی «سب النبی» حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە. 

 بەپێ ماددەی۲٦۲ی یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەر کەسێک سووکایەتى یا جنێو به پێغەمبەری ئیسلام بدات بە "سب النبی" هەژمار دەکرێت و ئەمەش سزای لەسێدارەدانی لە سەر هەیە. 

شۆناسی یەکێک لەم بەندکراوانە، یووسف مێهرداد، خەڵکی ئەردەبیل ڕاگەیندراوە بەڵام  شۆناسی بەندکراوەکەی دیکە دیار نییە.