
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی هەسارەیک بە قەبارەی زەوین کە لەوانەیە بۆ ژیان بەکەڵک بێت
ئەستێرەناسان هەسارەیەکیان بە ناوی " ڤۆڵف ١٠٦٩ب " لە دووری ٣١ ساڵی نووری لە زەوین ەوە دۆزیوەتەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی زەوین ە و لە مەودای دووری پێویست لە دەور ئەستێرەیەکدا دەسووڕێتەوە کە بە شێوەیەکی بەهێز دەتوانێ خاوەن ڕێژەیەکی ئاوی شل بۆ ژیان بێت .
ئەم هەسارەیە کئەم هەسارەیە کێشێکی هاوشێوەی زەوین ی هەیە و بە شێوەیەکی بەهێز خاوەن ئاوی شل و هەروەها خاوەن ئاتمۆسفێرە . لە ڕاستیدا ئەم تایبەتمەندییانەیە کە خراوەتە بەر خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر کە نیشانەکانی ژیانی تێدایە و کراوەتە بەربژێر بۆ ژیانی داهاتوو .