image

پەیامی کورد      ...   ئیدارەی بایدن ڕەزامەندی لەسەر مامەڵەیەکی سەربازی گەورە لەگەڵ سەعوودیە ڕادەگەێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێککەوتنێکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە نێوان واشینتۆن و ڕیاز پەسەندکرد، پەیوەست بە درێژکردنەوەی خزمەتگوزاری چاودێری تەکنیکی بۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا کە سوپای سەعوودیە بەکاری هێناوە.
ئاژانسی هاریکاری و ئاسایشی بەرگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە بڕیارێکی دەرکردوە کە ڕێکەوتنێکی سەربازی لەگەڵ سەعوودیە پەسەند دەکات، بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتگوزاری چاودێری تەکنیکی و دابینکردنی کەرەستەی گونجاو بە بەهای نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " رایگەیاندوە، رێککەوتنەکە پاراستنی ٦ جۆر فڕۆکە لەخۆ دەگرێت، ئەو ڕێککەوتنە شاراوەیە بەشداری دەکات لە سیاسەتی دەرەوە و ئامانجی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێککەوتنەکەی پەسەندکردوە، بەڵام کۆتایی مامەڵەکە پێویستی بە ڕەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە.
ڕێکەوتنی سەربازی ئەمریکا و سەعوودیە، یەکەم رێکەوتنی سەربازی گەورەیە لە نێوان ئەو ووڵاتەدا لەو کاتەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کانونی دووەمی ٢٠٢١ دا دەستی بە کارکردوە.