image

پەیامی کورد      ...   دیپلۆماتێکی ئۆکراینی لە لاین دەزگاکانی ئەمنیی فێدڕاسیۆنی ڕووسیاوە دەست بەسەر کرا .

دیپلۆماتێکی ئۆکراینی لە سەن پێتێرزبۆرگ لە لایەن ئاژانسی ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا دەست بەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە هەواڵ لە دەست بەسەر کردنی ئەلیکساندەر سۆسۆنیۆک سەرکۆنسووڵی ئۆکراین لە شاری سەن پێتێرزبۆرگ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەدات

دەزگای ئەمنی فێدڕاڵی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەو لە کاتی دیدار لەگەڵ هاووڵاتییەکی ڕووسی و لە حاڵی هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی زانیاری هەواڵگری نهێنی لەوانەش داتاگەلی پەیوەندیدار بە دامەزراوەکانی سەر بە هێزی جێبەجێ کاری ڕووسیا دەست بەسەر کراوە .

یووگنی ئینین ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکراین یش لەمبارەیەوە ووتی کە لایەنی ئۆکراینی خەریکی ئامادەکاری هەنگاوێکی بەرامبەرن .